ڕاستەوخۆ

تەسنیم: ئێران پێنج مەرجی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ هەیە

reset font size increase font size

 ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران، لە زاری بەرپرسێکی سیاسیی - ئەمنیی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، "ئەمریکا لە ڕێگەی چەندین کەناڵی دیبلۆماسییەوە داوای دانوستانی لە ئێران کردووە، بەڵام تاران ئەو پێشنیازانەی ڕەتکردووەتەوە"

بەرپرسەکەی حکومەتی ئێران ڕایگەیاندووە، ئێران بۆ کۆتایهاتنی جەنگ پێنج مەرجی هەیە و تا مسۆگەربوونی مەرجەکان بەردەوام دەبن لە شەڕ.

دەشڵێت، مەرجەکانی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بریتین لە "ڕاگرتنی دەستدرێژیی و تیرۆر، گەرەنتیکردنی دووبارەنەبوونەوەی جەنگ، قەرەبووی زیانەکان، ڕاگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکان و بەفەرمیی ناساندنی سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاران بە هەموو ناوبژیوانانی ڕاگەیاندووە، ئاگربەست تەنیا لە کاتی قبووڵکردنی ئەم مەرجانەدا دەبێت و پێش ئەوە هیچ جۆرە دانوستانێک ئەنجام نادرێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.