ڕاستەوخۆ

خوێندکارانی  ڕۆژاڤای کوردستان دژی لابردنی ناوی شەهیدان لە خوێندنگەکان گردبوونەوە 

reset font size increase font size

 بڕیارێکی حکومەتی کاتیی سوریا، بۆ گۆڕینی ناوی ئەو خوێندنگانەی کە بە ناوی شەهیدانەوە ناونراون، شەپۆلی ناڕەزایەتیی لە شارۆچکەی دێرکی ڕۆژاڤای کوردستان لێکەوتەوە. خوێندکاران ئەم هەنگاوە وەک هێرش بۆ سەر یادەوەریی نەتەوەیی و هەوڵێک بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کۆمەڵگە پێناسە دەکەن.

نوچە تیڤی زانیوویەتی، دەیان خوێندکار لەبەردەم خوێندنگەی (یوسف عەزمە) لە شارۆچکەی دێرک گردبوونەوە و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرانبەر بڕیارەکانی حکومەتی کاتی بەرز کردەوە.

حکومەتی کاتی بەبێ گوێگرتن لە بنەماڵەی شەهیدان، ناوی ئەو خوێندنگانەی گۆڕیوە، کە لە ناوچەکانی ڕەقە و تەبقە بە ناوی شەهیدانەوە بوون.

ئەلەند حەسەن، یەکێک لە خوێندکارە بەشداربووەکان، ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە و گوتی، شەهیدەکانمان پیرۆزترین بەهای ئێمەن، ئەوان یادەوەرییەکی زیندووی فیداکاری و شکۆمەندیی گەلەکەمانن.

خوێندکاران جەختیان لەوە کردەوە، ئەم ناو گۆڕینە تەنیا گۆڕینی ناوێکی ڕووکەشی نییە، بەڵکو هەوڵێکی دەسەڵاتخوازانەیە بۆ سەپاندنی سیاسەتێکی نوێ و سڕینەوەی مێژووی بەرگریی ناوچەکە. بە گوتەی ئەوان، خوێندن تەنیا وەرگرتنی زانیاری نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتیی پاراستنی زمان، کلتور و بەها نەتەوەییەکانە.

دووپاتیانیشیان کردەوە، بە توندی بەرگریی لە ئیرادەی خۆیان دەکەن و ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک بەها پیرۆزەکانیان بکاتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.