داواکاریی گشتی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌و ئێرانیانه ده‌كات، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دژایه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆیان و هاوكاریی ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
محەمەد مووەحەدی، داواکاری گشتیی ئێران ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی دەرەوەی وڵات، هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات، یاخود بانگەشە دژی ئێران بکات، به گوێره‌ی مادەی یەکی یاسای سیخوڕیی، دەست بەسەر ماڵوموڵکەکەی لە ناوخۆی ئێران، دەگیرێت.
داواكاری گشتیی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئەم یاسایە تەنانەت ئەو کەسانەش دەگرێتەوە، کە جگە لە پێشکەشکردنی هاوکاریی کردەیی و سیخوڕی‌کردن بۆ دەزگا هەواڵگری و سیخوڕییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، پشتیوانیی خۆیان بۆ دوژمنانی ئێران ڕادەگەیەنن.