مەرجەکانى ئێران بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ ئاشکراکران
میدیاکانى ئێران دەڵێن، وڵاتەکەمان پێشنیارێکی 10 خاڵی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل خستووەتەڕوو. پلانەکەش ئاڕاستەى پاکستان کراوە کە یەکێکە لە وڵاتە نێوەندگیرەکان.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زارى دوو بەرپرسی باڵای ئێران کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ڕایانگەیاندووە، پێشنیازەکە گەرەنتی لەخۆدەگرێت کە جارێکی دیکە هێرش نەکرێتە سەر ئێران، هەروەها کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا لە لوبنان و هەڵگرتنی سەرجەم سزاکان.
باسلەوەکراوە، ئەوکات ئێمەش گەمارۆی سەر گەرووی هورمزەوە هەڵدەگرین هەروەها ئێران نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار باج بەسەر هەر کەشتییەک دەسەپێنێت، کە بەگەرووەکەدا تێدەپەڕێت ئەوەش بۆ قەرەبوکردنەوەى زیانەکان کە بەهۆى هێرشەکان بەرمان کەوتووە.
ترەمپ هەڕەشەکەی دووبارە کردەوە کە ئەگەر مەرجەکانی دوێنێ ترەمپ ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران گوێ لە داواکارییەکانمان نەگرێت ئەوا بە جۆرێک هیڕش دەکەینە سەریان کە تا 100 ساڵى دیکە نەتوانن چارەسەرى زیانەکان بکەنەوە.
دوى وتەکانى ترەمپ میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە وڵاتەکەمان جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە هەمیشەیی جەنگەکە دەکاتەوە.
هەروەها، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت، لە 24ـى ئازاردا ئەمریکا پێشنیاری 15 خاڵی بۆ پاکستان نارد بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران بە مەبەستی ڕادەستکردنی بە تاران. بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە .