به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوه منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه، 7ـی نیسانی 2026 لە ناحیەی سەرقه‌ڵا له سنوری گه‌رمیان، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر منداڵێکی شێلاوه و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوه.
هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆوه سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی.