دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و حكومه‌تی كاتیی سوریا له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان له ته‌واوی سوریا ڕێككه‌وتن، پرسی شێواز و میكانیزمی تێكه‌ڵبوونی یه‌په‌ژه به سوپای سوریا هاته‌پێشه‌وه و وه‌ك یه‌كێك له ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه ناوبرا.

سه‌ره‌ڕای چه‌ندین كۆبوونه‌وه و هه‌وڵی به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوولا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڵام هێشتا به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) ئێستا پرسی بەشداریکردنی ئەم هێزە لە ناو وەزارەتی بەرگریی ئه‌و وڵاته، وەک یەکێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا سەرهەڵدەداتەوە.

سۆزدار حاجی، فەرماندە لە یەکینەکانی پاراستنی ژن، جەختی لەوە کردەوە، ئەو قوربانیدانەی شەڕڤانانی یەپەژە لە ساڵانی ڕابردوودا پێشکەشیان کردووە، نابێت بەفیڕۆ بچێت و پێویستە لە داهاتووی سوریا و سوپاکەیدا ڕۆڵیان هەبێت.
فەرماندەکەی یەپەژە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان ئەزمونێکی سەربازیی گەورەیان لە شەڕی دژی چەکدارانی داعشدا بەدەست هێناوە و مافی خۆیانە ببنە بەشێک لە سوپایەک، کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت.
لە بەرانبەردا، حکومەتی سوریا ناڕازییه به پێدانی ناونیشانێکی سەربەخۆ بەم هێزە لە ناو سوپادا و پێشنیازی كردووه، یەکینەکانی ژنان لە ناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (پۆلیسی ژنان) جێگیر بکرێن.
ئەحمەد هیلالی، گوتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی بۆ مەلەفی یەکخستنەوە ڕایگەیاند، حکومەت پێشوازی لە ئەزموونی ئەوان دەکات، بەڵام ته‌نها لە چوارچێوەی هێزەکانی پۆلیسدا، نەک وەک پێکهاتەیەکی سەربازیی تایبەت لە ناو سوپای سوریا.

ئەم ناکۆکییە لە کاتێکدایە، شەڕڤانانی ژن نزیکەی 40%ـی هێزەکانی هەسەدە پێکدەهێنن.
به‌و شێوه‌یه‌ش چارەنوسی دۆسیه‌كه دەبێتە ئاڵنگارییەکی گەورە بۆ سەرکەوتنی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان بەرێوەبه‌رایەتی خۆسه‌ر و حكومه‌تی سوریا واژۆ کراوە.