ماوه‌ی 45 ڕۆژه كۆبانێ له لایه‌ن هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریاوە، گه‌مارۆ دراوه.
سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و دیمه‌شق، هێشتا گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی لانه‌چووه.
به‌هۆی گه‌مارۆكه‌وه، دۆخی مرۆیی له شاره‌كه تادێت خراپتر ده‌بێت، سەدان هەزار کەس لەنێو شارەکەدا گیریان خواردووە.
دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکان كه‌مبوونه‌ته‌وه و بەرەو نەمان دەچێت.
زیاتر لە 600 هەزار كه‌س له كۆبانێ ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 200 هه‌زار ئاواره ڕوی له شاره‌كه كردووه، ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه سه‌خت كردووه.
بەهۆی نەبوونی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکییەوە، مەترسیی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە دروست بووە، کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، سەرەڕای سەردانی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوور بۆ شارەکە، بەڵام ئەم دامەزراوانە هیچ هەنگاوێکی بەرچاویان بۆ باشترکردنی دۆخی مرۆیی نەناوە.
هه‌رچه‌نده له ڕێگه‌ی خه‌ڵك و ڕێكخراوه كوردییه‌كانه‌وه، هەندێک هاوکاریی مرۆیی گەیشتە شارەکە، بەڵام ئەو هاوکارییانە بەشی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دانیشتووانی کۆبانێ ناکات.