ڕاستەوخۆ

ترەمپ: ئەو دوو ژنە موسڵمانەی کۆنگرێس دەبێت لە ئەمریکا دەربکرێن

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، ئیلهان عومەر و ڕەشیدە تڵایب دوو ژنە دیموکراتی موسڵمانی کۆنگرێس 'پێویستە بگەڕێنرێنەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون'.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی 'تروس سۆشیاڵ' دوای گوتارە درێژەکەی لە کۆنگرێس، پەیامێکی لەسەر دەمەقاڵێی خۆی و دوو ژنی ئەندامی کۆنگرێس بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، کاتێک سەیری ئیلهان عومەری 'گەمژە' و ڕەشیدە تڵایب دەکەی، کە بەبێ وەستان هاواریان دەکرد لەو بۆنە جوانەی گوتاری ساڵانەی وڵات لە کۆنگرێس، بە ڕاستی لە رووی دەرونییەوە نەخۆشن دەبێت پەروەردە بکرێن.

هەروەها دەشڵی، کاتێک خەڵکانێک دەتوانن بەو شێوەیە رەفتار بکەن، دەزانرێت ئەوان سیاسییەکی ناڕاست و گەندەڵن، ئەوەش زۆر خراپە بۆ وڵاتەکەمان دەبێت بگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.

دوێنی لە گوتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمریکا لە بینای کاپیتۆڵ هەردوو ژنە نوێنەرانی دیموکرات، ئیلهان عومەر خەڵکی سۆماڵ و ڕەشیدە تڵایب خەڵکی فەڵەستین، کە هەردووکیان موسڵمانن، دروشمیان دژی دۆناڵد ترەمپ دەگوتەوە دەیان گوت ' تۆ هاوڵاتیانی ئەمریکات کوشتووە، دەبێت شەرم بتگرێت'.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.