ڕاستەوخۆ

توغچە تاتاری: پەکەکە ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە و ئێستا نۆرەی هەنگاوە یاساییەکانی دەوڵەتە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەنووس توغچە تاتاری ڕایگەیاند، مەڕاسیمی سووتاندنی چەکەکان لە ئەشکەوتی جاسەنە، سەرەتای قۆناغێکی نوێی مێژووییە و جەختی کردەوە، کە بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی، پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی یاسایی بنێت و دەرگاکانی دیالۆگ بۆ هەمووان بکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەممووزی 2026، ڕێک ساڵێک بەسەر ئەو هەنگاوە بەهێزەدا تێپەڕ دەبێت کە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی پەنجا ساڵەی نێوان تەڤگەری ئازادیی کورد و دەوڵەتی تورکیا نرا.

لە 11ی تەممووزی 2025دا، لە ئەشکەوتی جاسەنەی نزیک شارۆچکەی دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، 30 گەریلا لە ژێر ناوی "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لەسەر بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبەردەم ڕای گشتیدا چەکەکانیان سووتاند و ئیرادەی خۆیان بۆ خەباتی سیاسیی دیموکراتیک نیشان دا.

توغچە تاتاری، کە ساڵی ڕابردوو خۆی ئامادەی مەڕاسیمەکە بووە، دوای ساڵێک تێبینییەکانی خۆی لەسەر قۆناغەکە خستە ڕوو. ڕاشیگەیاند، دیمەنی دیسپلینی گەریلاکان لە کاتی هاتنەخوارەوەیان لە چیاکە و سووتاندنی چەکەکان لە بیرنەچوونەوە و زۆر کاریگەر بووە.

توغچە تاتاری ڕەخنەی لەوە گرت، دوای ساڵێک هێشتا دەرفەت بۆ ڕۆژنامەنووسان نەڕەخساوە ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەردەنگە سەرەکییەکاندا قسە بکەن و گوتی: "حکومەت، مەهەپە و دەم پارتی دەتوانن ڕاکانی خۆیان دەربڕن، بەڵام دەنگی بەردەنگە سەرەکییەکان ناگاتە ڕای گشتی. ئێمە ناتوانین دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەین و بزانین بیر لە چی دەکاتەوە". ناوبراو داواکاریی خۆی دووبارە کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگەی چوون بۆ قەندیل و ئیمراڵی بکرێتەوە تا کۆمەڵگە لە ڕاستییەکان ئاگادار بکرێتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوە کرد، پەکەکە بۆ دانانی چەک و کۆتاییهێنان بە کارەکانی ئەوەی لەسەر شانی بوو کردی، بەڵام بەڵێنەکانی دەوڵەت تەنها لە ئاستی قسەدا ماونەتەوە. لە کۆتاییدا وتی: "من ئەو ڕۆژە لە مەڕاسیمەکەدا چەندە بەهیوا بووم، ئەمڕۆش ئەوەندە بەهیوام. تا باسی ئاشتی بکرێت، هیواش زیندووە. چاوەڕوانم دەرگاکانی دیالۆگ بکرێنەوە و هەر کەسێک بتوانێت چیرۆکی خۆی بگێڕێتەوە".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.