پۆلیسی نەرویج، سێ برای بە ڕەچەڵەک عێراقی، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆ دەستگیرکرد .
کریستیان هاتلۆ، داواکاری گشتیی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامهنووسیدا رایگەیاند، پێشبینی دهكهن ئەم سێ برا نەرویجیە کە بەڕەچەڵەک عێراقین، بە فەرمانی وڵاتێک كارهكهیان كردبێت.
گوتیشی، تۆمەتبارەکان لە بیستەکانی تەمەنیاندان، پۆلیس گومان دەکات یەکێکیان بۆمبەکەی دانابێت و دووانەکەی دیکەش هاوکارییان کردبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی شەممەی ڕابردوو تەقینەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نەرویج روویدا، پۆلیس ڕایگهیاندبوو، تهنها زیانی ماددی لێکەوتەوەو زیانی گیانی نەبووە، هەروەها هیچ وردەکارییەکیان لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکردووە.