ڕاستەوخۆ

شاندی ئیمراڵی: باوەڕ بەو زانیاری و نووسراوانە مەکەن کە بە ناوی ئۆجالانەوە بڵاودەکرێنەوە

reset font size increase font size

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەند نووسراو و کۆنووسێکی "ساختە: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە دەدرێنە پاڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو بابەتانە دەستکاری کراون و دوورن لە ڕاستییەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی شاندەکەدا هاتووە کە بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییە ناڕاست و بێبنەمایانە، هەوڵێکی مەترسیدارە بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی و تێکدانی ئەو پرۆسە هەستیارەی کە ئێستا لە ئارادایە.

لە کۆتاییدا، شاندی ئیمراڵی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە رای گشتی تەنها پشت بە ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی شاندەکە، خێزان و پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ببەستێت، و بە هیچ شێوەیەک باوەڕ بەو بەڵگەنامە و نووسراوانە نەکات کە سەرچاوەیەکی فەرمییان نییە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.