بەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی چەکداری کرایە سەر خوێندنگەیەکی ئامادەیی لە مانیسا و بەهۆیەوە 11 خوێندکار بریندار بوون کە برینی دوو کەسییان سەختە.
پەیامنێری نووچە تیڤی، ڕایگەیاند، هێرشەکە بۆسەر خوێندنگەی ئامادەیی ئینجی ئوزمەز بووە کە سەر بە ناوچەی تورگوتڵوی مانیسایە. گوتیشی: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 11 خوێندکار برینداربوون.
دوای هێرشەکە کەسوکار و خێزانی خوێندکاران ڕوویان لە شوێنەکە کردوە بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکانیان، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسنامەی هێرشبەرەکە و هۆکاری هێرشەکە ئاشکرا نەکراوەو هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری و پۆلیسی تورکیاش ڕەوانەی شوێنی هێرشەکە کراون و هێرشبەرەکەش دەستگیرکراوە.
لە مانگی چوار ئەمساڵدا هێرشێکی چەکداری هاوشێوە کرایە سەر خوێندنگەیەکی پارێزگای ڕوحای باکوری کوردستان و لە ئەنجامدا 10 خوێندکار و مامۆستا گیانیان لەدەستدا و هاوکات 16 تریش برینداربوون.