ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان: سەرەڕای هەوڵە تێکدەرەکان، پرۆسەکە بە ئەرێنی بەرەو پێش دەچێت

reset font size increase font size

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمان، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ لەباربردنی پڕۆسەکە، هەنگاوەکان بە ئاراستەیەکی ڕاست و دیاریکراودا دەڕۆن.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵە ئاشکرا و نهێنییانەی بۆ تێکدانی پڕۆسەکە خراونەتەگەڕ، کەچی پڕۆسەکە 18 مانگی تێپەڕاندووە و ئێستا لە قۆناغێکی هەستیارترە، بە تایبەت دوای پەسەند کردنی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن.

سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە، ئەو شتانەی دەبێت بکرێن دیارن و کەشێکی ئەرێنی باڵی بە سەر پرۆسەکەدا کێشاوە، هەمان ئەو کەشەی لە پێشوازیی 23ی نیسان هەستی پێ کرا.


ئەردۆغان داوای لە هەموو لایەک کرد، بە هەستیاری و بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە بکەن و دوور بکەونەوە لە هەر گوتە و کردارێک، کە زیان بە پرۆسەکە دەگەیەنێت. هۆشداریشیدا مێژوو ناوی ئەو کەسانە تۆمار دەکات، کە پشتیوانییان لە ئەم قۆناغە کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.