ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانیی وڵاتهكهی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و دابینکردنی هەموو پێداویستەکان بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق ڕەزامەندیدراوه.
ههر له كۆبوونهوهكهدا بڕیاردرا وردبینی لە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەتەکاندا بکرێت، هاوکات، ئەو بەرپرسانەی زانیارییە داراییەکانیان بۆ لیژنەکان نەناردووە، ڕەوانەی لیژنەی لێکۆڵینەوە کران.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی مەدەنی و سەربازیی به لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە لە زوترینکاتدا گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.