به تۆمهتی پشتیوانیکردنی دوژمنی وڵاتهكهیان، داواکاریی گشتی تاران بڕیاریداوه دهستبهسهر موڵكی 100 كهسایهتی ئێرانیدا بگرێت.
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانكردهوه، عەلی ساڵحی داواکاریی گشتی تاران بڕیاری دەستەبەرداگرتنی موڵک و ماڵی 100 کەسایەتی ناودارو وەرزشوانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە.
ئهوهشهاتووه، بڕیارهكه ئەکتەر، وەرزشوان، مودیر و ڕۆژنامەوانانی کەناڵەکانی "من و تۆ" و "ئێران ئینتەرنەشناڵ" دەگرێتەوە و داواکاریی گشتی دەستیکردووە بە هەڵمەتی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی سەرجەم موڵک و ماڵی ئەم کەسایەتییانە لە ناوخۆی ئێراندا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دادبان بۆ یاسا، دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و ماڵی تاکەکان بێ بوونی پڕۆسەیەکی ئاشکرای یاسایی و بڕیاری کۆتایی دادگا پێشێلکردنی ئاشکرای مافی خاوەندارییەتە و بە ئامانجگرتنی تاکەکان لەسەر بنەمای هەڵوێستی سیاسی و میدیاییان بەکارهێنانی ڕێسا یاسایییەکانە بۆ سەرکوتکردنی سیاسی.