ڕاستەوخۆ

ئیبراهیم کاڵن: پڕۆسەی ئاشتی قۆناغە مەترسیدارەکەی تێپەڕاندووە

reset font size increase font size

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، لە کۆنفرانسێکدا لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی تورکیا ڕایگەیاند، پڕۆسەی ئێستای تورکیا تەنیا هەنگاوێکی کاتی نییە، بەڵکو وەک سیاسەتێکی چەسپاوی دەوڵەت بەڕێوە دەچێت.

لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا، ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بە پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەم ململانێیە ڕەهەندی دیکەی گرتووەتە خۆی و گوتی: "ئەو شەڕە لە کێشەیەکی ئەمنیی ناوچەییەوە گۆڕاوە بۆ قەیرانێکی ئابووری و وزەی جیهانی".

سەرۆکی میت لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و ئەو قۆناغەی پێی گەیشتوون ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا قۆناغە مەترسیدار و هەستیارەکانمان بڕیوە و پڕۆسەکە لە چوارچێوەی ئەو نەخشەڕێگەیەی دەوڵەت پلانی بۆ داناوە، بەرەو پێش دەچێت.

ئیبراهیم کاڵن جەختی لەوەش کردەوە، سەرکەوتنی ئەم هەنگاوانە پێویستی بە هاوکاریی هەمووان هەیە و گوتی: "بڕوای تەواومان هەیە پڕۆسەکە بە پاڵپشتی، هەستیاری، سەبر و هەڵوێستی بونیادنەرانەی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەگاتە ئەنجام".

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا دووپاتی کردەوە، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بەو پەڕی سووربوونەوە تاوەکو گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی و جێگیرکردنی سەقامگیری.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.