ئاراسته‌یه‌كی سیاسی له ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نوری مالكی و دانانی جێگره‌وه‌كه‌ی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ماڵپه‌ڕی شه‌رق نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، له ناو لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ناڕه‌زایه‌تیی له‌سه‌ر پێداگریی نوری مالكی دروستبووه له پرسی كاندیدبوونه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران.
ده‌شڵێت، له ئێستادا ئاراسته‌یه‌كی سیاسی له ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌یانه‌وێت مالكی دووربخه‌نه‌وه و جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاریی بكه‌ن، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سه ره‌زامه‌ندیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی له‌سه‌ر هه‌بێت.
ئاشكراشیكردووه، هه‌وڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه، ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێ كۆبكرێته‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه، واته له كۆی ده‌نگی 12 ئه‌ندام ده‌نگی 8 ئه‌ندامیان به ده‌ست بهێنرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی شه‌رق نیوز، ئاڕاسته‌كه بۆ ئه‌وه‌یه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا، جێگره‌وه‌ی مالكی بێت بۆ بونه‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران، چونكه مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر نییه و تا ڕاده‌یه‌ك قبوڵكراوه، یان حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك جێگره‌وه و كاندیدی چاره‌سه‌ر ده‌ستنیشان بكرێت.