دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناو ماڵی بەڕێوەبەری پێشووی بەشی ژمێریاریی پارێزگای سەلاحەدین، دەستیان بەسەر دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناردا گرتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لێ دەکرێت، هاوکات لە هەمان ئۆپراسیۆندا شەش موڵکی وەبەرهێنان ئاشکرا کراون کە بە نایاسایی لەسەر ناوی هاوسەری تۆمەتبارەکە تۆمار کرابوون.