ڕاستەوخۆ

ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵێکی گەورەی بازرگانی لە قامیشلۆ دەستیپێکرد

reset font size increase font size

لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی «فێستیڤاڵی گەورەی هاوینەی 2026» لە پارک ئازادی بەردەوامن.

بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە 30ی تەممووز دەست پێبکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بخایەنێت. ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە، دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی هاوینەی کاتییە بۆ بەیەکەوەبەستنی کەرتی بازرگانی و خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان لە ناوچەی جەزیرە (پارێزگای حەسەکە).

لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 230 کۆمپانیای بازرگانیی جۆراوجۆر لە پارێزگاکانی جیاجیاکانی سووریاوە بەشدارن و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خۆیان لە نێو چادرگەی تایبەتدا دەخەنە ڕوو.

هاوکات بەرنامەی تایبەت بۆ خێزان و منداڵان تەرخان کراوە و چەندین هونەرمەندی دەرەوەی وڵاتیش بەشداری لە کۆنسێرت و چالاکییە هونەرییەکانی فێستیڤاڵەکەدا دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.