فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكیاندا له سنوری کەرکوک سێ "تیرۆریست" کوژران و دوو حەشارگەش لەناوبراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکەیان لە چیای حەمرین لە سنوری كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی به دواداچوون بووه بۆ پاشماوه‌كانی "تیرۆریستان" و له سه‌ر بنه‌مای زانیاریی ورد له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئۆپراسیۆنە بووەته هۆی بە ئامانجگرتن و لەناوبردنی دوو حەشارگە، کە "تیرۆریستان" بۆ حەوانەوە و دووبارە خۆ رێكخستنه‌وه‌یان بەکاریانهێناوه.
ده‌شڵێت، هێزه‌كانیان له سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵگریی ئاستبه‌رز به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كان له بانده "تیرۆریستییه‌كان".