ڕاستەوخۆ

شارەوانیی هامبۆرگ باخچەیەک بە ناوی "ژینا ئەمینی" ناو دەنێت

reset font size increase font size

لە نزیکەی چوارەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینیدا، پانتاییەکی سەوز لە ناوچەی ڤینەرهوودەی شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە فەرمی بە ناوی "ژینا-مەهسا-ئەمینی-پارک" ناونرا و تابلۆی فەرمیی لە شوێنەکەدا هەڵواسرا.

بەگوێرەی دەزگای هەواڵی (Deutsche Welle)، ئەم باخچەیە دەکەوێتە سەر شەقامی بێبێلالێ، لە بەرانبەر باوڵەخانەی پێشووی کۆنسوڵخانەی ئێران.

 هەروەها لە مانگی ئایاری ٢٠٢٦ـدا، پەیکەرێکی بڕۆنزیی هەمیشەیی بە ناوی "باخچەی ژینا" لە هەمان شوێن پەردەی لەسەر لادرا، کە یادگاریی ئەو و بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز ڕادەگرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.