ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە راپۆرتێکی نهێنی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، کە بۆ وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسەکەی ناردووە، ئاگاداری کردوونەتەوە، ئێران برێکی زۆری یۆرانیۆمی پیتێندراوی لە ژێر زەویدا شاردووەتەوە.
رۆیتەرز دەڵێت، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران لەژێر وێستگەی ئەتۆمی ئەسفەهان هەڵگیراوە، کە رێژەی پیتاندنەکەی%60 دەبێت.
ئاژانسەکە هۆشداریشی بە وڵاتانی ئەندام داوە، ئەو یۆرانیۆمە ئەگەر رێژەی پیتاندنەکەی بگاتە %90 ئێران دەتوانێت چەکی ئەتۆمی لێدروست بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەمریکا و خودی دۆناڵد ترەمپ رایانگەیاندبوو، توانیویانە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و سەرجەم یۆرانۆمە پیتێندراوەکەی لەنێوبەرن.