مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەساناندا دەڵێت، ئەو کارەساتانە لەبیرناکەن و فەرامۆشیان ناکەن کە بەسەر کورد هێنراون.
مەسعود بارزانی، لە یادی 39ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەساناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوەی ڕوویدا دەسپێکی پڕۆسەی كیمیابارانكردنی هاوڵاتیی مەدەنی و بەردەوامبوونی سیاسەتی سڕینەوەی گەلی کوردبوو، کە دواتر زیندە بەچاڵکردنیشی بەدواداهات.
بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، یاد و ئازاری ئەو تاوانە و هەموو ئەو كارەساتانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون لەبیرناکرێن و هەرگیز فەرامۆشیان ناکەن.