شەڕی ئەمریکا و ئێران دووبارە دەستیپێکردەوە و فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو نزیکەی 140 پێگەی سەربازیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج بەمەبەستی لەناوبردنی توانا موشەکی و درۆنییەکانی تاران.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی یسێنتکۆم، لە ماوەی سێ شەوی ڕابردوودا زیاتر لە 300 پێگەی سەربازی و ستراتیژیی ئێران کراونەتە ئامانج، بە مەبەستی لەناوبردنی تواناکانی تاران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا.
سێنتکۆم ڕوونی کردەوە شەوی ڕابردوو گەڕی سێیەم و کۆتایی هێرشەکانی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە، کە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بوو لە هێرشێکی نوێی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی تری بازرگانی لە گەرووی هورمز.
لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکاشدا سوپای پاسداران رایگەیاند کە بنکەکانی واشنتۆنیان لە قەتەر و کوەیت و ئوردن و بەحرەین بە مووشەکی بالیستی و درۆنی خۆکوژ کردووەتە ئامانج.