ئه‌مریكییه‌كان له رێگه‌یه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه سێ داواكارییان ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه، یه‌كێكیان ده‌ركردنی راوێژكاره ئه‌منییه‌كانی ئێرانه له عێراق.
رادیۆی مۆنتیكارلۆ به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و نامه‌یه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بۆ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی یه‌كلاكه‌ره‌وه و توند بووه و سێ داواكاری له‌خۆگرتووه.
ئه‌مریكییه‌كان له‌و نامه‌یه‌دا داوایان له‌سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه كردووه راوێژكاره ئێرانیه‌كان له ریزی هێزه ئه‌منیه‌كان و دام و ده‌زگا سه‌ربازیی و مه‌ده‌نیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ربكرێن.
داواشیانكردووه، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ش چه‌ك بكرێن و به‌شێك له چه‌كداره‌كانیان تێكه‌ڵ به سوپا و دام و ده‌زگا ئه‌منیی و مه‌ده‌نیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق بكرێن.
مۆنتیكارلۆ ئاشكرایكردووه داواكاری سێیه‌می ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه بووه، ده‌بێت رێكه‌وتنی ئه‌منیی و سه‌ربازیی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان بكرێت.
ده‌شڵێت، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، ئه‌و نامه نوێیه‌ی ئه‌مریكیه‌كانیان به به‌زاندنی هێڵه سوره‌كان و زۆرترین ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی واشنتۆن داناوه له‌كاروباری ناوخۆی عێراق له دوای ساڵی 2003ه‌وه تائێستا.