ڕاستەوخۆ

کەشتییەکەی تره‌مپ بۆ گرینلاند لە ڕێگایە

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایه‌تی تروس دەڵێت، کەشتتیەکی گەورەی پزیشکی ڕەوانەی گرینلاند کردووەو چارەسەری ئەو کەسانە دەکات نەخۆشن و گرنگیان پێنادرێت، لە پۆستەکەیدا ترامپ نوسیویەتی "لە ڕێگایە!!""

ئەم هەنگاوەی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە درزێک لە نێوان پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا دروستبووە لەسەر خواستی تره‌مپ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دوورگە گرنگە ستراتیژییە، کە خاکێکی نیمچە سەربەخۆی دانیمارکییە.

ترەمپ هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو سەبارەت بەوەی کە ئاماژەی بە کێ دەکات و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەلەمەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆیان چەندن، تەنها ئاماژەی بەوەکردووە کە لەگەڵ جێف لاندری پارێزگاری لویزیانا کاردەکەن بۆ ناردنی کەشتی نەخۆشخانەکە.

تاوەکو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا کەشتییەکە لەلایەن دانیمارکەوە داوای کراوە یان گرینلاند و کام کەسی نەخۆش پێویستی بە یارمەتی هەیە.

گرینلاند کە گەورەترین دوورگەی جیهانە، خاکێکی دەوڵەمەندە بە کانزاکان و لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە لە جەمسەری باکوور، خۆبەڕێوەبەرییە، بەڵام وەک بەشێک لە شانشینی دانیمارکیش دادەنرێت.

ترەمپ دەڵێ ئەو دوورگەیە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا زۆر گرنگە و دەیەوێت ئەو دوورگەیە بەدەست بهێنێت، هەڕەشەی ئەوەش دەکات ئەگەر پێویست بکات بە زۆر دەستی بەسەردا دەگرێت.

هەڕەشەکانی تره‌مپ وای کردووە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی لە ناتۆدا پەرەبسەنێت و هەروەها گرینلاند، دانیمارک و ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە، شا فرێدریکی دەیەمی دانیمارک بۆ دووەمجار سەردانی گرینلاندی کرد و ئەوە دووەم سەردانی بوو بۆ ئەو دوورگەیە لە ماوەی ساڵێکدا، کە وەک هەوڵێک بۆ نیشاندانی یەکێتی گرینلاند لەگەڵ خاکەکەدا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترەمپدا بۆ بەدەستهێنانی کۆنترۆڵی ئەو دوورگە فراوانە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.