سەرۆکی کۆریای باکور پشتگیری خۆی بۆ ئێران ڕاگەیاند و گوتی، دەتوانین بە موشەکێک ئیسرائیل لەناوببەین.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێرانییەکان داوای هاوکاریمان لێ بکەن ئێمە ئامادەین چەند موشەکێکیان بۆ بنێرین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، سەروەری ئێران پێشێل دەکات و هیچ ڕەوایەتییەکیان نییە.
دهشڵێ، پێشبینی ئەوەمان دەکرد ئەمریکا هێرشێکی وەها ئەنجامبدات، هیچ لایەنێک ناتوانێت بڵێت ئەمریکا مافی هێرشکردنە سەر ئێرانی هەیە.