ڕاستەوخۆ

گروپێكی نزیك له‌ دیمه‌شق دژی ئیسرائیل خۆی پڕچەک دەکات

reset font size increase font size

سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق سەرقاڵی خۆکۆکردنەوەن لە بەرزاییەکانی جۆلان بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل.

سەرچاوەکەی حکومەتی ئیسرائیل بە سایتی عیبری نیوزی راگەیاندووە، گروپێکی چەکداری نزیک لە حکومەتی کاتی سوریا سەرقاڵی گواستنەوەی چەک و سەربازن بۆ بەرزاییەکانی جۆلان و ئەمەش پێشێلکاریی رێککەوتنی دیمەشق و تەلئەبیبە.

سەرچاوەكه‌ دەشڵێ، سوپای ئیسرائیل چاودێری جوڵەی گروپەکان دەکات و نامەیەکی ئاگادارکردنەوەشی بۆ شەرع ناردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.