بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای ڕوومادی - بەغداد 13 کەس گیانیان لەدەستدا، كه هەشت کەسیان سەربازن.
محەمەد عادل، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ئەنبار دەڵێ، لەسەر ڕێگای خێرای ڕومادی – بەغداد و لە نزیک ناحیەی سەقلاوییەی قەزای فەلوجە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان چەند ئۆتۆمبێلێک ڕوویدا و بەوهۆیەوە 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش بریندارن و برینی سیانیان سەختە.
لەبارەی ڕووداوەکەوە، وەزارەتی بەرگریی عێراقیش دەڵێ، هەشت لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەربازی سوپای عێراقن.