تولای هاتیمۆغوڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە میانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆزی شرنا‌خ ڕایگه‌یاند، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاست بۆ په‌یامه‌كانی ئۆجالان بكرێت و مافه‌كانی كورد بناسرێن.
هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی ئه‌نقه‌ره كرد و گوتی " لە کاتێکدا تەواوی ناوچەکە لەناو شەڕ و پێکداداندایە، کاتی چاوەڕوانیی نەماوە و پێویستە دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ گەلانی ئەم وڵاتە ئاشت بێتەوە".
هاتیمۆغوڵاری، داواشی له حكومه‌تی توركیا كرد، سەرجەم مافە سیاسی، یاسایی و دیموکراتییه‌كانی گەلی کورد بە فەرمیی بناسێنێت، بەتایبەت مافی خوێندن، پەروەردە و ژیان بە زمانی کوردی.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کرد، دەبێت بڕیار و ڕێکارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکرێن و دەسەڵات ئەرکە یاساییەکانی خۆی لەمبارەیەوە جێبەجێ بکات.
هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی دژایەتی حیزبەکەشی بۆ سیستمی قەیوم لە سەرانسەری تورکیا دووپاتکردەوە و داوای چەسپاندنی بەڕێوەبەریی خۆجێیی کرد.