ڕاستەوخۆ

ئێران: لە هەر وڵاتێکەوە هێرشمان بکرێتەسەر ئەو وڵاتە ماڵئاوایی لە بەرهەمهێنانی نەوت دەکات

reset font size increase font size

فەرماندەی هێزی ئاسمانی لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر خاکی هەر وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت، ئەوا دەبێت ئەو وڵاتانە ماڵئاوایی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە تەواوی ناوچەکەدا بکەن.

مەجید موسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی لە سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی پێنج وڵاتی کەنداو کرد و دەڵێت، ڕێگەدان بە ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکان، ئەو وڵاتانە دەخاتە خانەی لایەنی شەڕکەرەوە.

ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە قەتەر بە فەرمی واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە، ڕێگە نادات ئاسمانەکەی دژی تاران بەکاربهێنرێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی سەقامگیریی و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە خاکی وڵاتەکەی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.