دوای گفتوگۆیەکی چر و درێژخایەن لە کۆمسیۆنی دادی پەرلەمان، پڕۆژەیاسای چوارچێوە، کە بە فەرمی ناونراوە "یاسای بەهێزکردنی هاوپشتیی نەتەوەیی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی"، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا دەخرێتە بەر باس و تاووتوێ دەکرێت.
ئەم پڕۆژەیاسایە کە لە ١٢ ماددە پێکهاتووە، خاوەنی پاڵپشتییەکی فراوانی سیاسییە و بە واژۆی ٣٦٧ پەرلەمانتاری پارتە جیاوازەکان لەوانە ئاکپارتی، مەهەپە، دەم پارتی، جەهەپە، هوداپار و ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ، پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە.
چاوەڕوان دەکرێت مشتومڕێکی گەورەی لەسەر بکرێت.