لە بەردەوامی ئاشکرابوونی ناسنامەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتڕاستکرایەوە کە سارا ئیبراهیمی كه پێشتر ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه بڵاوكرایه‌وه ده‌ركه‌وتووه گیانی لەدەستداوە.
ڤیدیۆكه‌ی سارا ئیبراهیمی کە لە بەرواری هه‌شتی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه تۆماركراوه، به‌ڵام به‌هۆی پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه له 23ی هه‌مان مانگدا بڵاوكرایه‌وه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئەشکەنجە دەدرێت و جنێوی پێدەدرێت پاشان دەبردرێت بۆ شوێنێکی تر، لە رۆژی ٦ی مانگی شوبات پشتڕاستکرایەوە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەوان پاکسیما مۆژمۆزی، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان زانیوویانه ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی سارا ئیبراهیمی تۆمارده‌كرێت بردوویانە بۆ شوێنێکی تر و به چەقۆ سەرییان بریندار کردووە.
پاکسیما ئاماژەی بەوەشکردووه سارا ئیبراهیمی دوای بریندابوونی ڕەوانەی چوار نەخۆشخانە کراوە، بەڵام هیچ کام لە نەخۆشخانەکان ئاماده‌نه‌بوون چاره‌سه‌ری بکەن و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.