ئەندامێكی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە ده‌ڵێ، حكومه‌تی كاتی سوریا ئاماده‌نییه یه‌په‌ژه له ناو سوپدا هه‌بێت، یه‌په‌ژه‌ش داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری كردووه.
فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ڕایگەیاند، کۆمەڵێک دۆسیەی بنەڕەتی هەن پێویستە حکومەت کاریان لەسەر بکات بۆ سەرخستنی ڕێککەوتنەکەی نێوانمان، لە سەروو هەمووشیانەوە گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانییه بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دۆسیەی دیلەکان و ڕادەستکردنەوەی تەرمی شەهیدان کاری لەپێشینەن و دەبێت خەڵکی کۆبانێ مافی ئەوەیان هەبێت خۆیان ئیدارەی شارەکەیان هەڵبژێرن.
فۆزا یوسف راشیگەیاند، تا ئێستا بەرپرسانی حکومەتی کاتی دیمەشق ڕەتیدەکەنەوە یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لەناو پێکهاتەی سوپادا جێگیر بکەن، ئه‌وه‌ش بە پاساوی ئەوەی ژن ڕۆڵی لەناو دامەزراوە سەربازییەکاندا نییە، بۆ چارەسەری ئەو بابەتەش، یەپەژە داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری کردووە.