ناوەندی ڕووسی بۆ پیشەسازی گەشتیاری ڕوسیا ڕاپۆرتێکی تایبەتی سەبارەت بە چوونى گەشتیاران بە تایبەت ژنان بۆ تورکیا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ساختەکارانی ئەستەنبوڵ بە دەیان شێوازی جیاواز هەوڵی فریودانی گەشتیاران دەدەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ساختەکاران هەوڵ دەدەن گەشتیاران فریو بدەن بە یاری کارتی جۆراوجۆر و دیاری گوایە بێبەرانبەران لەسەر شەقامەکان پێشکەشیان دەکەن لەوانەش ملوانکە و ئاڵا، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە داوای پارە دەکەن.
دەشڵێن، زۆرجار بینەرى ڕووداوی سەخت بووین بە جۆرێک ژنانی ڕوسیا لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسی گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، تا ئێستاش چارەنووسی زۆرێکیان نادیارە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەوە بەردەوامن.
باسلەوەشکراوە، هەربۆیە بە تایبەتی هۆشداری دەدەینە ژنانی ڕوسیا لەکاتى چوونیان بۆ تورکیا بە وریایی مامەڵە بکەن و لەکاتى بوونى هەر مەترسیەک هێزە ئەمنییەکان ئاگادار بکەنەوە.
هەروەها بەپێى ڕاپۆرتەکە ژمارەی گیانلەدەستدانى گەشتیارانی ڕووسی لە ناوچە گەشتیارییەکانى تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەشێوەیەکى بەرچاو زیادیانکردووە.