ڕاستەوخۆ

پاشماوە لە هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە ژینگەی نەوەکانی داهاتوو دەکات

reset font size increase font size

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی "ڕیسایکلین" دووبارە بەکارهێنانەوەیە، ئامانج لەم ڕۆژە هاندانی دامەزراوە، کۆمپانیا و تاکەکانە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان، لەپێناو پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ژینگەییە جیهانییەکان، ساڵانە بڕێکی زۆر پاشماوە بەرهەم دێت، بە جۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی وەک ئەڵمانیا و کۆریای باشور، ڕێژەی ڕیسایکلین لە نێوان 50٪ بۆ 65٪ دایە. بەڵام لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوووکان ڕێژەی ڕیسایکلین زۆر نزمە و زۆربەی پاشماوەکان تەنها ژێرخاک دەکرێن یان دەسووتێنرێن.

ئەم ئامارانە نیشانی دەدەن، کە جیهان پێویستییەکی زۆری بە گۆڕینی کەلتوری بەکاربردن و زیادکردنی کارگەکانی ڕیسایکلین هەیە بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بڕی پاشماوەکان لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

پاشماوەی هەر تاکێک ڕۆژانە نزیکەی 1.2 کیلۆگرام پاشماوەیە، کە ئەمەش لە تێکڕای جیهانی بەرزترە.

زیاتر لە 45٪ بۆ 50٪ـی پێکهاتەی پاشماوەکان، خواردن، پاشان پلاستیک و کاغەزن و ڕیسایکلین لە هەرێمی کوردستان زۆر نزمە و بە کەمتر لە 1٪ بۆ 2٪ دەخەمڵێنرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، نزیکەی 90٪یی پاشماوەکان تەنها کۆدەکرێنەوە و لە شوێنە کراوەکاندا فڕێ دەدرێن یان "ژێرخاک" دەکرێن بەبێ ئەوەی سوودیان لێ وەربگیرێتەوە.

ئاستەنگە سەرەکییەکانی ڕیسایکلین لە هەرێمی کوردستان

نەبوونی جیاکردنەوە لە سەرچاوە: هاووڵاتییان پاشماوەکان جیا ناکەنەوە (هەموو جۆرەکان لە یەک زبڵداندان)، ئەمەش پرۆسەی ڕیسایکلین زۆر گران و قورس دەکات.

کەمی کارگەی مۆدێرن: تا ئێستا کارگەی گەورە و پێشکەوتوو کە بتوانێت هەموو جۆرە پاشماوەکان لە یەکتر جیا بکاتەوە و ڕیسایکلینیان بکات بوونی نییە.

لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان، چەند پڕۆژەیەکی "وەبەرهێنانی پاشماوە" لە شارەکانی وەک سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستیان پێکردووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە ببنە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ هەموو پاشماوەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.