ڕاستەوخۆ

ڕێژەی سەوزایی لە هەرێم نەگەیشتوەتە ڕێژەی ستانداردی جیهانی

reset font size increase font size

دەستەى ژینگەى هەرێم بڵاویکردەوە، لە هەرێم ڕێژەی سەوزایی گەشتووەتە 12.4% بەوەش ڕێژەی سەوزایی ناگاتە ڕێژەی ستانداردى جیهانى، بەڵام لەسەرئاستی ناوچە جیاوازەکان ناوچەی واهەیە ڕێژەی ستانداردی تێپەڕاندووە و هەشە ڕێژەکەی زۆر لەخوار ستانداردەوەیە. 

باسلەوەشکراوە، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)  و ڕێکخراوەکانی ژینگە پارێزی، ڕێژەی ستانداردی سەوزایی بۆ هەر تاکێک لە شارەکاندا جیاوازە.

ئاماژەبەوەشکراوە، پێویستە هەر تاکێک بە لایەنی کەمەوە نۆ مەتر چوارگۆشە پانتایی سەوزایی بەربکەوێت و زۆرێک لەوڵاتانی پێشکەوتوو کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەم ڕێژەیە بگەیەننە 15 بۆ 50 مەتر چوارگۆشەبۆ هەر تاکێک.

دەشڵێن، لە نەخشەسازیی شارە نوێیەکاندا دەبێت 15% بۆ 25%ـى کۆی ڕووبەری شار بە سەوزایی (باخچە، پارک، پشتێنەیسەوز) داپۆشرابێت.

ئەوەش هاتووە، ڕەچاوکردنی ئەم ڕێژانە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر، کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا، هاوسەنگی پلەی گەرما و گەرمبونی زەوی و تەندروستی دەرونی هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.