ڕاستەوخۆ

دابەشکردنی غاز لە کەرکوک دەکرێتە ئەلیکترۆنی

reset font size increase font size

لەمەودوا دابەشکردنی غاز لە کەرکوک، لە ڕێگەی کارتی ئەیلیکترۆنییەوە دەبێت و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش دەڵێت، هەنگاوەکە بۆ ڕێکخستنی پڕۆسەی دابەشکردنە.

لە کەرکوک شێوازی دابەشکردنی غاز دەگۆڕدرێت و لقی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی شارەکە ڕایگەیاند، دەستکراوە بە دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی و کۆبۆنی نەوتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش دەیان بریکاری گەڕۆکی غاز بەشدارییان لە وۆرشکۆپێکی تایبەتدا کردووە بۆ ئاشناکردنیان بە ئەپڵیکەیشنە ئەلیکترۆنییەکەی تایبەت بە دابەشکردنی بتڵی غازی ماڵان.

کۆمپانیاکە لە بارەی هۆکاری گۆڕانکارییکردن لە شێوازی دابەشکردنی غاز ئاماژەی بەوەکردووە، هەنگاوەکە بە مەبەستی ڕێکخستنی پڕۆسەی دابەشکردنی غاز و دڵنیابوونە لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دابەشکردن بە شێوەیەکی ڕێکوپێک.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان روونیکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی خۆراکیان نییە لە ڕێگەی کارتی نیشتمانییەوە تۆمار دەکرێن. هەر لەم پەیوەندییەدا ئاماژەی بەوەشکرد، چێشتخانە و خواردنگە و ناوەندە بازرگانییەکان، پێویستە بەشی تایبەت بە خۆیان لە ناو ئەپڵیکەیشنەکە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی بەگوێرەی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان لەم خزمەتگوزاریییە سودمەندبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.