ڕاستەوخۆ

عێراق هاوردەکرنی ئاژەڵی لە سوریا و وڵاتانی کەنداو قەدەغە کرد

reset font size increase font size

 

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بڕیارێکی بەپەلەدا هاوردەکردنی ئاژەڵی لە سوریا و وڵاتانی کەنداوەوە بەڕووی بازرگاناندا قەدەغە کرد، ئەمەش وەک ڕێکارێکی پێشوەختە بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵیی ناوخۆیی لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی گواستراوەی "تەبەق".

بەگویرەی ڕاگەیێندراوێکی فەرمیی وەزارەتەکە، زانیاریی وردی پزیشکی و ڤێتێرنەرییان پێگەیشتووە کە نەخۆشیی تەبەق (تای سەرزارەک) بەشێوەیەکی بەربڵاو لەنێوان مانگا، گامێش، مەڕ و بزن لە چەندین پارێزگای سوریا و وڵاتانی کەنداو بڵاوبووەتەوە.

بۆیە لەپێناو ڕێگرییکردن لە دزەکردنی ئەم ڤایرۆسە بۆ ناو سنوورەکانی عێراق و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی خۆراک، بڕیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی هاوردەکردنی ئاژەڵ لەو وڵاتانەوە دراوە.

وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم ڕێکارانە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تەندروستیی ئاژەڵ دراون و بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەدا جێبەجێ دەکرێن کە گومانی بوونی ڤایرۆسەکەیان لێدەکرێت.

هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەشدا ڕێکارەکانی پشکنین و کەرەنتینە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان توندتر کراونەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر زیانێکی ئابووریی گەورە کە ئەگەر هەیە بەر کەرتی ئاژەڵداری و بازاڕی گۆشتی سووری وڵاتەکە بکەوێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.