کەجەکە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی كردو دهڵێ، ئهو هێرشانه بۆ پهلكێشكردنی كورده بۆ ناو جهنگ.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان كهجهكه، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە چەق و ناوەندی جەنگی سێیەمی جیهانی، هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، ناوچەکەیان گۆڕیوە بۆ گۆڕەپانی شەڕ، هەرچەندە گەلی کورد نەیویستووە ببێتە لایەن لەم ململانێیانەدا، بەڵام سیاسەت و هەڵوێستێکی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی شەڕ پەلکێشی ناو خاکی کوردستان بکرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، باشووری کوردستان بە شێوەیەکی تایبەت کراوەتە ئامانج و لەو چوارچێوەیەشدا هێرش کراوەتە سەر، هێزەکانی پێشمەرگە، دامەزراوە ئابووری و فەرمییەکانی هەرێم و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاندووە، تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشانە، داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بەرپرسیارێتیی سیاسی و ئەخلاقیی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم پەلامارانە.