سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نووچە تیڤی ڕاگەیاند ئەگەری هەیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە بەرەیەکی هاوبەش و بە یەک گوتار کە نوێنەرایەتیی 39 کورسی پەرلەمانی دەکات، بچنە ناو دانوستانەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەم پێشهاتە نوێیەیەش دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدە.
لەم چوارچێوەیەشدا هیمداد شاهین، گوتەبێژی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە (24ی حوزەیرانی 2026) کاتژمێر 07:30ی ئێوارە، شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا بڕیارێکی گرنگ و چارەنووسساز ڕابگەیەنێت، کە چاوەڕوان دەکرێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم ڕێککەوتنەوە هەبێت و هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەیەکی نوێدا ببات.