به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، جارێكی دیكه به درۆن هێرش كرایه‌وه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و هێرشه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی بەرگریی فڕۆکەخانەکەوە تێکشکێندران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هەردوو هێرشەکە، بە درۆن کراوەتە سەر فڕۆکەخانەكه و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی دوو رۆژی جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، چه‌ند جارێك به درۆن و موشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، دوێنێش دوێنێ گرووپی 'سەرایا ئەولیائولدەم' کە یەکێکە لە پێکهێنەرانی ئەو گروپەی خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.