ئااژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شاری سنە شەش جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیلەو ەبوردومان کراوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە: ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەش جار شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بوردومان کردووە.
ئاژانسەکە دەشڵێت: شوێنی بۆردومانەکان جێی نیشتەجێبوونی خەڵک بووە و سەرچاوە خۆجییەکانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردۆتەوە، کە شوێنی بوردومانەکان بنکەی سەربازی سوپای پاسداران بووە.