بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە دێرەلوک باریووە بەبڕى ١٢٨ ملیمەتر و لە بەرانبەردا لە سەیدسادق كەمترین بڕ باریووە كە سێ ملیمەتر بووە.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین بڕى بارانبارین لە دێرەلوک بووە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، بە بڕى ١٢٨ ملیمەتر.
ئەوەش لەکاتێکدایە, ماوەى دوو ڕۆژە شەپۆلێکى بارانبارین ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستانى گرتوەتەوە و بەهۆیەوە لە هەندێ شوێن لافاو دروستبوو.
