ڕاستەوخۆ

یەکەمین ماڵی ژینگەیی لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە

reset font size increase font size

لە هەنگاوێکین نوێدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، یەکەمین ماڵی ژینگەدۆستی لە پارێزگای هەڵەبجە دەرگای بەڕووی هاووڵاتیاندا کردەوە، کە وەک مۆدێلێکی پێشەنگ و نوێی بیناسازیی سەوز و پاراستنی سروشت سەیر دەکرێت و ئامانجی سەرەکییەکەی گۆڕینی تێڕوانینی کۆمەڵگەیە بۆ چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگە و کەرەستەکانی دەوروبەردا.

لەم چوارچێوەیەدا، بەناز بەها، بەڕێوبەری ماڵی ژینگەدۆستی هەڵەبجە بە نووچە تیڤی ڕایگەیاند کە پڕۆژەکە دەیەوێت سەرەتایەک بێت بۆ نیشاندانی چۆنیەتیی دروستکردنی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە کەرتی بیناسازیدا، بە جۆرێک لەم ماڵەدا گرنگییەکی تایبەت بە پشتبەستن بە وزەی خۆر، زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و چۆنیەتیی دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان دراوە بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان.

 هاوکات سەرهەنگ عەبدوڕەحمان، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی ئاماژەی بەوە کرد کە دیزاینی ناوەوە و دەرەوەی ئەم ماڵە بە تەواوی دۆستی ژینگەو سروشتە و کەمترین زیان بە دەوروبەر دەگەیەنێت.

ئەمەش نامەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەندازیاران، تەلارسازان و هاووڵاتیان تاوەکو لە پڕۆژەکانی داهاتوویاندا پەیڕەوی بکەن و ڕەچاوی بنەماکانی گۆڕانی کەشوهەوا بکەن.
لای خۆشیەوە، ئوسامە ئەشرەف، مامۆستای زانکۆ تیشکی خستە سەر لایەنە ئەکادیمی و زانستییەکەی پڕۆژەکە و گرنگیی گشتاندنی ئەم هۆشیارییە ژینگەیییە لەناو ناوەندەکانی خوێندندا.

ڕاشیگەیاند، ئەم پڕۆژە داهێنەرانەیەش لەلایەن ڕێکخراوی (نوێ)ـەوە و بە هاوکاریی ڕێکخراوی (وادی) و پاڵپشتیی دارایی ڕێکخراوی (بی ئێم زێت)ی ئەڵمانی جێبەجێ کراوە، بەو ئومێدەی ئەزموونی سەرکەوتووی هەڵەبجە ببێتە سەرەتایەک بۆ گشتاندنی چەمکی بیناسازیی سەوز لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.