ڕاستەوخۆ

لە ئێران چه‌ندین كه‌سی دیکە بە تۆمەتی سیخوری ده‌ستگیرکران

reset font size increase font size

ناوەندی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکانیان توانیوویانە 12 کەس لە پارێزگای خوزستان دەستگیربکەن کە تۆمەتبارن بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم کەسانە لە ژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرچاوەکانی دەرەوە کاریان کردووە و ئەرکیان ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی و ناردنی وێنە و زانیاری بووە بۆ کەناڵە ڕاگەیاندنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی وڵات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکردنەکە لە چەند ئۆپراسیۆنێکی هەماهەنگیدا بووە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەندامانی دیکەی ئەم تۆڕە بەردەوامە.

له‌ ماوه‌ی جه‌نگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن و ناردنی زانیاری و وێنه‌ و ڤیدیۆی ڕووداوه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌ و ژماره‌یه‌كیشیانی له‌ سێداره‌داون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.