وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کۆتاییهاتنی پڕۆسەی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی گیرخواردووی ڕاگەیاند کە ژمارەیان هەزار و 165 کەس بوو.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، هێڵی ئاسمانیی عێراقیە ئێوارەی رۆژی هەینی کۆتایی بە گەڕانەوەى هاوڵاتیانى گیرخواردوو لە دەرەوەی وڵات هێنا، لە رێگەی 8 گەشتی ئاسمانییەوە کە هەزار و 165 هاووڵاتی گەڕێندراونەتەوە.
دەشڵێن: پڕۆسەی گەڕانەوەکەش لە فڕۆکەخانەی نیودەلهیی هیندستانەوە بەرەو فڕۆکەخانەی عەرعەر لە سعودیە ئەنجامدرا، کە دواتر بە رێگەی وشکانی بەرەو عێراق بەڕێ خران.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تاوەکو ئێستا ئاسمانی عێراق داخراوە. بەمەش هاوڵاتیانى عێراقی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو.