ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئێران دوو موشەکی بالیستی مەودا مامناوەندی ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی "دیێگۆ گارسیا" لە زەریای هیند کردووە، کە بنکەیەکی هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، یەکێک لە موشەکەکان لە ناوەڕاستی ڕێگەکەدا تووشی گرفت بووە و کەوتووەتە خوارەوە، موشەکی دووەمیش لەلایەن کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکاوە تێکشکێندراوە.
بە ئامانجگرتنی دیێگۆ گارسیا، پێشهاتێکی نوێیە لە لایەن تارانەوە هەوڵێکی بەرچاوی تارانە بۆ هەڕەشەکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە، دوورگەی دیێگۆ گارسیا نزیکەی 3 هەزار و 800 کیلۆمەتر لە بەندەری "پەسابەندەر"، باشووریی ترین خاڵی جوگرافیای ئێرانەوە دووره.