ڕاستەوخۆ

ئاگری جەژنی نەورۆز لە هەرێمی کوردستان کرایەوە

reset font size increase font size

پێشتر، بەهۆی دۆخی ئەمنیی و جەنگی ناوچەکەوە ڕاگەیەندرا، کە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە فەرمیی ناکرێن، بەڵام هاوڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئاگری نەورۆزیان کردەوە، هاوکات، بڕیارە لە کاتژمێر 7ـی ئەمشەوە مەڕاسیمەکانی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل دەستپێبکات.

هەرچەندە پێشتر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی دۆخی ناوچەکەوە هیچ بۆنەیەکی جەماوەری بەڕێوە ناچێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، ئەمڕۆ 20ـی ئازار، ئاگری نەورۆز لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی سنوری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە کرایەوە، هەروەها لە شاری بەغدادیش ئاگری نەورۆز کرایەوە. 

لەسەر قەڵای کەرکوک بە ئامادەبوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکان و ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتییانی شارەکە ئاگری نەورۆز کرایەوە و پارێزگاری شارەکە گوتی، کەرکوک شاری پێکەوە ژیانە و چەند نەتەوەیەکی تێدایە و پاراستنی ئەو پێکەوە ژیانەش کارێکی گرنگە و پێویستە لەسەر هەموومان ئەو پێکەوە ژیانە بپارێزین.

لە سنوری پارێزگای دهۆک جگە لە چەند شوێنێکی پارێزگاکە، لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەریدا و وەک نەریتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێ کرایەوە.

هەروەها، هەزاران کەس لە هەر چوار بەشی کوردستانەوە، بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کوردان ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە و لە دەوری ستەیجی نەورۆز کۆبوونەتەوە

وابڕیارە لە کاتژمێر 7ـی ئەمشەوە مەڕاسیمەکانی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل دەستپێبکات.

 

 

 

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.