گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، بە بەردەوامییدان بە جەنگ و خۆشکردنی ئاگری جەنگ، هەڕەشە لە ئاسایشی جیهان دەکات.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بۆردومانکردنی ژێرخانی وزەی ئێران و بەندەر و دامەزراوە گرنگ و خزمەتگوزارییەکانی ئەو وڵاتە، ئاگری جەنگەکە زیاتر خۆش دەکات و نا سەقامگیری بەردوام بێت لە ناوچەکە.
گوتیشی، ڕوسیا نیگەرانە لە بەردەوامییدان بەو جەنگەی دژی ئێران بەرپاکراوە، چونکە جەنگەکە هەڕەشە لە ئاسایشی جیهان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا و ئیسرائیل تەنها بۆردومانی پێگە سەربازییەکانی سوپای ئێرانیان نەکرووە، بەڵکو بەرژەوەندییەکانی ڕوسیاشیان خستووەتە مەترسییەوە، بە تایبەتی جوڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێرانیان لەگەڵ ڕوسیا بە ئامانج گرتووە لە دەریای قەزوین.